ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، كە هێزەكانی تاڵیبان لە پاش کۆنتڕۆڵکردنى ئەفغانستان زیاتر لە ١٠٠ پۆلیس و كەسی ئەمنی لەو وڵاتە لە سێدارەداوە.
ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لەوبارەوە ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەى ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتیدا هاتووە، پاش ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر وڵاتى ئەفغانستاندا گرت لە ئەمساڵدا بە سەدان پۆلیس و كەسی ئەمنی لەو وڵاتە لەسێدارە داوە و دەیان کەسى دیکەى سەر بەو هێزانە لەلایەن تاڵیبانەوە بێسەروشوێن كراون.
لە بەشێکى دیکەى ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، لە ویلایەتەكانی غەزنی، قەندەهار، هیلمەند و قەندوز بەشێکى زۆرى ئەو پۆلیس و كەسە ئەمنیانە لەسێدارەدراون یان بێسەروشوێن كراون.
جێگەى ئاماژەیە، لە ناوەڕاستی مانگی نیسانى ئەمساڵدا ئەمریكا بەفەرمیی ڕایگەیاند، كە هێزەكانی لە ئەفغانستان دەكشێنێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕۆژى ١ی ئایارەوە پرۆسەی کشانەوەی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەستیپێکرد و لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزى ئەمساڵیشدا هەموو هێزەكانی كشاندەووە و پاشان تاڵیبان سەرجەم ناوچەکانى وڵاتەکەى کۆنتڕۆڵکرد.
ئ.م