تاڵیبان ڕایگەیاند کۆتایی ئەم مانگە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا واژۆدەکات

ئەندامێکی شاندی دانووستانکاری بزوتنەوەی تاڵیبان لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند، کە دانووستانی ئاشتی لەگەڵ واشنتن بەرەو تەواوبوون دەچێت و وابڕیارە لەکۆتایی ئەم مانگەدا ڕێککەوتننامە واژۆبکەن.


مەولود سەلام حەنەفی، ئەندامی شاندی دانووستانکاری تاڵیبان بۆ ڕێککەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: دانووستانی ئاشتی لەگەڵ واشنتن بەرەو تەوابوون دەچێت، وابڕیارە لەکۆتایی ئەم مانگەدا ڕێککەوتننامە لەدەوحەی پایتەختی قەتەر واژۆبکەین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدا پێنج هەزار بەندکراوی تاڵیبان ئازاددەکرێن، لەبەرامبەردا تاڵیبان هەزار بەندکراو ئازاددەکات.

د.ع