تاڵیبان: ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا واژۆ دەکەین

تاڵیبان ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا کۆتایی پێهاتووە و ڕێککەوتنی ئاشتی تا چەند ڕۆژێکی دیکە واژۆ دەکرێت.


سوهەیل شاهین، وتەبێژی نووسینگەی سیاسیی چەکدارانی تاڵیبان لە قەتەر، ئەمڕۆ لەگەڵ ئاژانسی 'بی بی سی'ی فارسی لەسەر ئەنجامی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا قسەی کرد.

شاهین ڕایگەیاند، دانوستانەکانی گروپی تاڵیبان لەگەڵ ئەمریکا کۆتایی پێهاتووە و ڕێککەوتنی ئاشتی تا چەند ڕۆژێکی دیکە واژۆ دەکرێت.

شاهین هەروەها وتی: بڕیارە هەردوولا لە دوو ڕاگەیەندراوی جیادا کە بڵاوی دەکەنەوە، ڕۆژی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی ڕابگەینن.

ک.س