وەزارەتی بەرگری تایوان بڵاویکردەوە، چەند فڕۆکە و کەشتییەکی جەنگى چین لە گەروی تایوان بینراون و پێمان وایە، کە ئەو وڵاتە ئامادهکارى دەکات بۆ هێرشكردنه سهر وڵاتەکەمان.
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری تایوان لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، هێزەکانمان ژمارەیەک فڕۆکە و کەشتی جەنگى چین-یان بینیووە، کە لەدەوروبەری گەروی وڵاتەکەمان مەشقى سەربازییان ئهنجامداوه.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى بەرگرى تایواندا ئەوەخراوەتەڕوو، پێمان وایە وڵاتى چین ئامادهكاری دهكات بە مەبەستى هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان.
دوێنێ وەزارەتی بەرگری تایوان بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگى و کەشتیە سەربازییەکانى چین لەمیانەى ئەنجامدانى مەشقى سەربازیدا بۆ جارى دووەم سنورى وڵاتەکەمانیان بەزاندووە و هەروەها، ١١ موشەکى بالیستى لە جۆرى دۆنگفێنگ بە ئاڕاستەى سنورە ئاوییەکانى وڵاتەکەمان جوڵاندووە.
گرژییەکانى نێوان چین و تایوان بۆ سەردانى نانسى پێلوسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا لە ڕۆژى ٢ى ئەم مانگەدا بۆ تایوان دەگەڕێتەوە، چونکە چین ئەو هەنگاوە بە پێشێلکردنى سەروەریى خاکەکەى دەزانێت و بۆ ئەو مەبەستەش هۆشداریى تووندیان دایە بەرپرسانى ئەمریکا و بۆ ئەو مەبەستەش چەند ڕۆژێکە جموجوڵى سەربازى لە سنورەکانى تایوان لەلایەن چینەوە دەستیپێکردووە .
ئ.م