ترامپ: ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر کوردەکان ئابوورییەکەی وێران دەکرێت

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر كورده‌كانی سوریا، له‌ ڕووی ئابورییه‌وه‌ وێران دەکرێت.


شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ تویتێکدا هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر ئەگەری هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و باکوری سوریا خستەڕوو.

ترامپ لە تویتەکەیدا نووسیوێتی:"ئەگەر تورکیا لە کوردەکان بدات بە ئابووریی وێراندەکرێت، بە هەمان شێوە نامانەوێت کوردەکان تورکیا توڕە بکەن".

هەروەها، نووسیوێتی:"ڕوسیا و ئێران و سوریا گەورەترین سوودمەندبوون لە سیاسەتە درێژخایەنەکەی ئەمەریکا بۆ لەناوبردنی داعش لە سوریا، ئێمەش سوودمەنددەبین، بەڵام ئیتر کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانمان بگەڕێنەوە، ئەو شەڕە بێ کۆتایـیە ڕابگرن."

جێگای وەبیرهێنانەوەیە ١٩ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ دۆناڵد ترا‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌ سوریادا و ئه‌و بڕیاره‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی لێكه‌وته‌وه‌.

ش.ف