ترامپ بۆ ڕۆحانی: گورزێکتان لێدەدرێت کە تا ئێستا لە کەس نەدرابێت

دوای ئەوەی ڕۆحانی هەڕەشەی کرد کە "بە چ ڕێژەیەک بمانەوێت یۆرانیۆم دەپیتێنین"، دۆناڵد ترامپ وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت: "هەڕەشەکان دەگەڕێتەوە بۆ خۆتان، گورزێکتان لێدەدرێت کە تا ئێستا لە کەس نەدرابێت".


دوێنێ سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر سیستمی ئینستکس وتی "سیستمێکی پوچە و سوودێکی بۆ ئێران نییە، ئەگەر ئەوروپییەکان پابەندی بەڵێنەکانیان نەبن، ڕێئاکتۆرە ئەتۆمییەکانمان دەگەڕێنیینەوە بۆ دۆخی جاران و چەندە بمانەوێت یۆرانیۆم بە هەر ڕێژەیەک دەپێتێنین"، لەبەرامبەر ترامپ وەڵامی داوەتەوە.

لە وڵامی ئەو هەڕەشەیەی حەسەن ڕۆحانی، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە تویتێکدا نووسیویەتی "ئێران هەڕەشەیەکی نوێی کردووە، ڕۆحانی وتوویەتی؛'ئەگەر ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی نەکرێت، بە هەر ڕێژەیەک بمانەوێت، یۆرانیۆم دەپیتێنین'، ئێران! هۆشت بەو هەڕەشانەوە بێت، ئەم هەڕەشانە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ خۆتان، دەتوانێت بە جۆرێک گورزتان لێبدات کە تا ئێستا لە هیچ کەسێک نەدرابێت".

بەپێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و ئەمریکا، کە چین و ڕوسیا، لەگەڵ سێی وڵاتی ئەوروپی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا-ش تێدابوون، ئێران بۆی نییە زیاتر لە ٣٠٠ کیلوگرام یۆرانیۆمی هەبێت و ئەو یۆرانیۆمەش نابێت ڕێژەی پیتاندنی لە ٣.٦٧٪ زیاتر بێت.

س.ح