ترامپ سەردانی کۆریای باکووری کرد و لەگەڵ كیم جون ئون کۆبوەوە

بۆ یەکەمجار لەدوای شەڕی دابەشبوونی كۆریاوە دۆناڵد ترامپ وەک یەکەم سەرۆکی ئەمریکا سەردانی کۆریای باکووری کرد و لەگەڵ كیم جون ئونی سەرۆکی کۆریای باکور کۆبوەوە.


ئەمڕۆ سێیه‌م دیداری لوتكه‌ی نێوان دۆناڵد ترا‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كیم جون ئون، ڕێبه‌ری كۆریای باكور له‌ناوچه‌ی چه‌كداماڵراوی نێوان هه‌ردوو كۆریای باکوور و باشوور بەڕێوەچوو.‌

دۆناڵد ترا‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ سه‌ردانێكی ده‌گمه‌ندا و لەدوای شەڕی دابەشبوونی كۆریاوە، وەک یەکەم سەرۆکی ئەمریکا چووه‌ ناو خاكی كۆریای باكوره‌وه و‌ له‌ناوچه‌ی له‌چه‌كداماڵراوی نێوان هه‌ردوو كۆریاكه‌ش لەگەڵ کیم جۆن ئون کۆبوەوە.

دۆناڵد ترا‌مپ، لەبەردەم ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ڕوداووێکی مێژووییە بۆ جیهان و سوپاسی پێشوازییەکەشی کرد کە لە لایەن کیم جۆن ئونەوە لێیکرا، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە خوازیارە سەرۆکی کۆریای باکوریش سەردانی کۆشی سپی بکات.

پێش گەشتەکەی بۆ كۆریا، ترەمپ لە كۆتایی لوتكەی جی ٢٠ رایگەیاند، كە خوازیارە چاوی بە كیم جۆن ئون بكەوێت و هەر ئەویش پێشنیاری ئەو شوێنەی كرد بۆ دیدارەكە، دیدارەکەی ئەمڕۆش بە سێیەم دیداری لوتكەی نێوان د‌وناڵد ترەمپ و كیم جۆن ئون، دادەنریت، ئەوەش لە کاتێکدایە لە دیداری یەكەم و دووەمدا شكستیانهێنا لەوەی بگەنە ڕێكکەوتن لەبارەی دۆسیەی چەكی ئەتۆمی كۆریای باكورەوە.

ک.س