چوؤرشەممە, 22 أبر 2020 – 15:52 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە نووسینی تویتێک، فەرمانی بە هێزەکانیدا بەلەمە خێراکانی سوپای پاسداران بکەنە ئامانج.
ترامپ لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: “فەرمانم بە هێزی دەریایی ئەمریکا کردووە کە بەلەمە خێراکانی ئێران کە بۆ کەشتییەکانی ئەمریکا سەرئێشە دروست دەکەن، بکەنە ئامانج و لەناویان بەرن”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردوو بەلەمە خێراکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە کەنداو و دەریای عومان، بە خێرایی بە دەوری کەشتییەکانی ئەمریکا سووڕابوونەوە و لەلایەن ئەمریکییەکان هۆشدارییان پێدرابوو کە لێیان دوور بکەونەوە.
ک.س