شەممە, 16 ماي 2020 – 12:47 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ستیڤ لینیک، لێکۆڵەری گشتی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لەکار دوورخستەوە.
ترامپ ڕایگەیاندووە، چیتر باوەڕیی بە ستیڤ لینیک نییە و پێویستە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا کارەکانی ڕادەست بکاتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئازانسی ‘بی بی سی’، ستیڤ لینیک کە لەلایەن باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووەوە، وەک لێکۆڵەری گشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دانراوە، هەندێک لێکۆڵینەوەی لەسەر مایک پۆمپپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە گومانی خراپ بەکارهێنانی پۆستەکەی دەستپێکردووە.
ک.س