ترامپ لەوەڵامی کیم: چاوەڕێم چەکی ئەتۆم و گەمارۆکان هەڵبگیرێن

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کوریای باکور، کە تا کۆتایی ساڵ دەرفەتی داوبووە ترامپ بۆ بڕیاردانێکی بوێرانە، وتوویەتی: چاوەڕێی ئەوە ڕۆژە دەکەم کە، هەم چەکە ئەتۆمییەکان و هەم گەمارۆکانی سەر کوریای باکور هەڵبگیرێت.


دوێنێ میدیاکانی کوریای باکور، قسەکانی کیم جۆنگ ئون-ی سەرۆکی وڵاتەکەیان بڵاو کردەوە، کە تا کۆتایی ساڵ دەرفەت دەداتە ترامپ بۆ ئەوەی بڕیارێکی بوێرانە بدات و وتبووی؛ پەیوەندیی لەگەڵ ترامپ باشە، ئەگەر ئەمریکا دروست هەڵسوکەوت بکات، ئامادەیە بۆ جاری سێیەم لەگەڵ ترامپ کۆببێتەوە، هەر دوێنێش ترامپ لە وەڵامی کیم، ڕایگەیاندووە: لەگەڵ قسەکانی کیم-م، پەیوەندیی نێوانمان نەک تەنیا باشە، لەوانەیە زۆر زۆر باشی بۆ گونجاوتر بێت.

لە وەڵامەکەیدا ترامپ، کە لەسەر تویتەرەکەی بڵاویکردووەتەوە، هەروەها نووسیویەتی:"لەگەڵ بیرۆکەی کۆبوونەوەی سێیەمی سەرۆکانی هەردوو وڵاتم، هەروەها بۆ گەیشتن بە ناسینێکی تەواو، هەروەها بۆ ئەوەی هەریەک لە ئێمە بزانین لە کوێ ئەم بابەتە جێمان گرتووە".

لە درێژەی تویتەکەیدا ترامپ نووسیویەتی:"کوریای باکور بە ڕێبەرایەتی کیم جونگ ئون، توانایەکی باڵای هەیە بۆ گەیشتن بە گەشە و سەرکەوتنی ئابووریی".

ترامپ ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لەکۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری کۆریای باشور لە کۆشکی سپی، جەختی لەوە کردبووەوە، کە تا کاتی گەیشتن بە ڕێککەوتن، هەموو گەمارۆکانی سەر کۆریای باکور وەک خۆی دەمینێتەوە.

ڕۆژی شەممەش کیم جەختی لەوە کردبووەوە کە، ئەمریکا بە هەڵە باوەڕی وایە کە بە فشار خستنە سەرئێمە دەتوانێت گوێڕایەڵمان بکات، بۆیە داوای لە ئەمریکا کردبوو، دەست لە شێوازە دوژمنکارانەکانی بۆ دانووستان هەڵبگرێت و سەبارەت بە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا داوای لە ترامپ کردبوو، بە دوای ڕێککەوتنێکی "دادپەروەرانە" و "جێگای قبوڵ بۆ هەردوو وڵات" بێت.

ش.ف