ترامپ: مردنی ١٠٠ بۆ ٢٠٠ هەزار کەس لە ئەمریکا چاوەڕوانکراوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند هەموو هەوڵێکیان دەدەن کە ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ١٠٠ هەزار کەس کەمبکەنەوە، دووپاتیشیدەکاتەوە ئەگەر لەو هەوڵە سەرکەوتووبن، ئەوا کارێکی باشیان کردوو.


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کە لەگەڵ تیمی ڕووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا ئەنجامیدا، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، بەپێی چەند گریمانەیەک پێشبینی مردنی ١٠٠ بۆ ٢٠٠ هەزار کەس دەکرێت لە ئەمریکا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام لە هەوڵدان ڕێژەکە لە ١٠٠ هەزار کەس تێنەپەڕێت.

ترامپ خەختی لەوەشکردەوە کە گریمانەی ئەوەشیان کردووە یەک ملیۆن کەس لە ئەمریکا دوچاری کۆرۆنا ببن و لەو چوارچێوەیەشدا هیچیان پێ ناکرێت.

لای خۆیەوە، ئەنتۆنی فوشی، پسپۆڕی گەورەی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سی ئێن ئێن دووپاتیکردووەتەوە، لەسەر بنەمای ئەو نموونانەی وەریانگرتووە، زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە ئەمریکا بە ڤایرۆسەکە دەمرن.

بەپێی دوایین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا، تا ئێستا ١٤٢ هەزار کەس دووچاری ڤایرۆسەکە بووە، لەو ڕێژەیەش ٢٤٨٨ توشبوویان گیانیانلەدەستداوە و ٤٥٦٢ توشبووی دیکەشیان چاک بوونەتەوە.

ک.س