دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رازی بوو دەست بە ڕادەستکردنی دەسەڵات بکات بە سەرۆکی هەڵبژێردراو جۆ بایدن.
ترامپ ڕایگەیاند، دەزگای فیدراڵی کە سەرپەرشتی ڕادەستکردنەکە دەکات “ئەوەی بۆ پرۆسەکە پێویستە بکرێت، دەبێت ئەنجامی بدات” لەگەڵ ئەوەشدا وەک ئەوەی سوێندی خواردووە بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی شکستەکەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ٣ی تشرینی دووەمدا.
دوابەدوای یەکلابوونەوەی تانەکان لە ویلایەتی مەشیگن، ئیدارەی خزمەتگوزاری گشتی ئەمریکا بایدنی بە “براوەی ڕوون” ناساند کە بووە گورزێکی گەورە لە ترامپ و ڕاشیگەیاند، ئەم بڕیارەی کۆتایی، ڕێوشوێنێکی ئیداریی گرنگە بۆ بەفەرمی دەستپێکردنی پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لەگەڵ دەزگا فیدراڵییەکان.
ترامپ چی وت؟
ترامپ لە تویتەرەکەیدا، ئیمێلی مۆرفی بەڕێوەبەری ئیدارەی خزمەتگوزاریی گشتی ئاگادارکردەوە کە ئەرکی دەستپێکردنی گواستنەوەی فەرمیی دەسەڵاتە، کامپەکەی بایدن ئاگادار بکاتەوە کە دەست بە پرۆسەکە بکەن.
ترامپ دەڵێت “لە کاتێکدا بەڵێنماندا درێژە بە شەڕی ئەنجامەکان بدەین، بەڵام بۆ چاکەی وڵاتەکەمان، پێشنیار بۆ ئیمیلی و تیمەکەی دەکەم ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەن سەبارەت بە پرۆتۆکۆلە سەرەتاییەکان، منیش بە تیمەکەمم وتووە کە هەمان کار بکەن”.
ی. ک