ترامپ کوژرانی بەغدادیی ڕاگەیاند

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی ئەمیری چەتەکانی داعشی ڕاگەیاند.


دەربارەی کوژرانی بەغدادی، کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد تراپ لە واشنتۆن کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دا و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەووامە.

ترامپ باسی لەوە کرد، کە لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی بەغدادیدا هیچ سەربازێکی ئەمریکیی نەکوژراوە و هەشت فڕۆکەی جەنگیی بەکار هاتوون.

ترامپ وتیشی: ئێمە بۆ ئۆپەراسیۆنەکە پرسمان بە ڕوسیا کردووە، بەڵام نەمانوتووە بۆچی دەچینە سنوورەکە، ئەوانیش پێشوازییان لێکردین.

ترامپ سوپاسی کوردی کرد کە هاوکارییەکی باشیان بووە، دەربارەی دەوڵەتی تورک لە ئۆپەراسیۆنەکەدا وتی: دەوڵەتی تورکیا هیچ هاوکارییەکیان نەکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی قەسەدە کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی قەسەدە و سوپای ئەمریکادا، پشتڕاستکردبووەوە.

س.ح