ماڵپەڕی سکاى نیوز بڵاویکردەوە، سوپای چین لەڕیزبەندى سوپا بەهێزەکانی جیهاندا لە پلەی سێیەمدایە و ژمارەى سەربازەکانى سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار سەربازە و خاوەنى ٣٥٠ بۆمبى ئەتۆمیە، دەشڵێت، تایوان لە ریزبەندى ٢٢ هەمین سوپاى جیهاندایە و خاوەنى یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار سەربازە.
ماڵپەڕى سکاى نیوز لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەى هێزى دەریایی وڵاتى چینەوە ئاماژەى بەوەکردووە، بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢١ سوپای چین لەڕیزبەندى سوپا بەهێزەکانی جیهاندا لە پلەی سێیەمدایە و ژمارەى سەربازەکانى سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار سەربازە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، چین لە بوونى کەشتى جەنگیدا بەبوونى ٧٧٧ کەشتى جەنگى لە پلەى یەکەمى هێزى دەریاى جیهاندایە و بەبوونى سێ هەزار و ٢٦٠ فڕۆکەى جەنگى لە پلەى سێەمى وڵاتانى جیهاندایە.
باسلەوەشکراوە، چین خاوەنى ٣٥٠ موشەکى ئەتۆمیە، کە ٢٠٤ لەوانە دوورمەودان و ٤٨ موشەکى دیکەشیان ژێر دەریا-ین و ٢٠ ى دیکەشیان زەمینین.
تواناى سەربازى وڵاتى تایوان لە چى ئاستێکدایە؟
ماڵپەڕى سکاى نیوز لەبارەى هێزى سەربازى تایوانەوە ئاماژەى بەوەکردووە، سوپای تایوان لەڕیزی ٢٢هەمین سوپا بەهێزەکانى جیهاندایە و یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار سەربازى هەیە و هێزە چەکدارەکانی تایوان لەڕووى پێداویستى سەربازییەوە پشت بە هاوردەکردنى ئەمریکا دەبەستن.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، هێزی ئاسمانی تایوان بە بوونى ٧٣٩ فڕۆکە لە پلەی ١٤ی جیهاندایە و بەبونى ١١٧ کەشتى جەنگى لە پلەى ٢٢ هێزى دەریاى جیهاندایە.
ئاماژەبەوەشدراوە، وڵاتى تایوان خاوەنى هەزار و ١٠٠ تانک و هەزاران ئۆتۆمبێلی زرێپۆشە.
جێگەى ئاماژەیە، گرژییەکانى چین و ئەمریکا لەسەر سنوورەکانى تایوان بۆ سەردانى شەوى ڕابردووى نانسى پێلوسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا بۆ تایوان دەگەڕێتەوە، چونکە چین ئەو هەنگاوە بە پێشێلکردنى سەروەریى خاکەکەى دەزانێت و بۆ ئەو مەبەستەش هۆشداریى تووندیان داوەتە بەرپرسانى ئەمریکا و بۆ ئەو مەبەستەش لە دوێنێوە جموجوڵى سەربازى لە سنورەکانى تایوان لەلایەن چینەوە دەستیپێکردووە.
ئ.م