دەوڵەتی تورک کەشتی گەڕان و پشکنینی غازی سروشتی لە نزیک ئاوەکانی یۆنان لە دەریای ناوەڕاست کشاندەوە کە ناکۆکی گەورەی لە نێوان ئەنقەرە و ئەسینا دروستکردبوو.
ئەمڕۆ ستلیۆس بێتس، وتەبێژی حکومەتی یۆنان گەڕانەوەی کەشتیی گەڕان و پشکنینی تورکی لە ئاوەکانی ناوچەکە بە “هەنگاوێکی ئەرێنی” وەسف کرد.
دوێنێ لە سەردانێکیدا بۆ قوبرس، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە تورکیا کرد ئەو چالاکییانە بوەستێنێت کە دەبنە هۆی گرژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد، پشتگیری لە هەنگاوی دیبلۆماسی بکەن.
پۆمپیۆ پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی قوبرس، بە پەیامنێرانی وت: “ئێمە بە قووڵی نیگەرانین لە گەڕان و پشکنینەکانی تورکیا لەو ناوچانەی کە یۆنان و قوبرس جەختی لەسەر دەکەنەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
ئەوەشی وت: “زیادبوونی گرژیە سەربازییەکان، یارمەتی هیچ کەسێک نادات تەنها دوژمن نەبێت کە دەیانەوێت دابەشبوون لە یەکپارچەیی وڵاتانی ناتۆدا ببینن، هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هاوبەشی هەرێمی “بە تەواوی بنەڕەتییە بۆ ئاسایشی هەمیشەیی وزە”
کەشتی ئۆروچ ریس شەوی ڕابردوو گەڕایەوە بەندەری تورکی ئه نتالیا پاش ئەوەی ماوەیەکە لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست دەستیکردووە بە گەڕان و پشکنین بۆ غازی سروشتی و لەسەر ئەوەش یۆنان بانگەشەی مافی گەڕان دەکەن لەهەمان بەشی دەریای سپی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شوێن غازدا کە لە هەمان کاتدا مەزەندە دەکرێت دەوڵەمەند بێت بە سەرچاوەی هایدرۆکاربۆن.
ی. ک