تووشبووان بە کۆرۆنا ٣٠٨ هەزار و گیانلەدەستدان ١٣ هەزار کەسی تێپەڕاند

ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە تەواوی جیهاندا ٣٠٨ هەزار و گیانلەدەستدان ١٣ هەزار کەسی تێپەڕاند.


بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان گەیشتە ٣٠٨ هەزار و ٢٥٧  کەس و ئەو کەسانەش کە تائێستا بەو ڤایرۆسە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە ١٣ هەزار و ٦٨ کەس، هەروەها ٩٥ هەزار و ٨٢٨ کەس چاکبوونەتەوە، کە دەکاتە نزیکەی یەک لەسەر سێی تووشبووەکان.

لە ئێستادا زۆرترین تووشبوون بە کۆرۆنا، لە ئیتاڵیایە کە ژمارەیان گەیشتووەتە ٤٢ هەزار و ٦٨١ کەس و دوێنێش ئەو وڵاتە زۆرترین ژمارەی مردن بەو نەخۆشییەی تۆمارکرد کە ٧٩٣ کەس بوو بە گشتیش تا ئێستا لەو وڵاتە چوار هەزار و ٨٢٥ کەس گیانیانکەدەستداوە و ٦ هەزار و ٧٢ کەسیش چاکبوونەتەوە.

لە ئیشتاشدا چین ئەو شوێنەی بۆیەکەمجار ڤایرۆسی کۆرۆنای لێ بڵاوبووەوە، تەنها پێنج هەزار و ٣٥٣ تووشبوو هەن و تاوەکو ئێستا ٧٢ هەزار و ٤٤٠ کەس چاکبوونەتەوە.

ک.س