تووشبوون بە کۆرۆنا ٧٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند

نوێترین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهنادا، گەیشتووەتە ٧٢٣ هەزار ٢٢٢ کەس، لە نێویاندا ١٥١ هەزار و ٧٩٨ کەس چاکبوونەتەوە.


بەپێی نوێترین ئامار تا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، لە کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا، ٣٣ هەزار و ٩٨٩ کەس گیانیانلەدەتسداوە.

لە ئامارەکەدا تووشبووان گەیشتووەتە ٧٢٣ هەزار ٢٢٢ کەس، لە نێویاندا ٣٣ هەزار و ٩٨٩ کەس گیانیانلەدەتسداوە و ١٥١ هەزار و ٧٩٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.

ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان تێدایە بەمشێوەیەیە:

ئەمریکا ١٤٢ هەزار و ٧٣٥ کەس.

ئیتاڵیا ٩٧ هەزار و ٦٨٩ کەس.

چین ٨١ هەزار و ٤٧٠ کەس.

ئیسپانیا ٨٠ هەزار و ١١٠ کەس.

ئەڵمانیا ٦٢ هەزار و ٤٣٥ کەس.

فەرەنسا ٤٠ هەزار و ١٧٤ کەس.

ئێران ٣٨ هەزار ٣٠٩ کەس.

هەروەها زۆرترین گیانلەدەستدان لە ئیتاڵیا تۆمار کراوە، کە ١٠ هەزار و ٧٧٩ کەسە.

س.ح