شەممە, 11 أبر 2020 – 08:48 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ لە جیهان تادێت زیاد دەکات و ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە زۆربەی هەرە زۆری وڵاتان، تا ئێستا یەک ملیۆن و ٦٩٩ هەزار و ٧٦٧ کەسی تووش کردووە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ١٠٢ هەزار و ٧٣٤ کەس لە ئاستی جیهان، هەروەها تا ئێستا ٣٧٦ هەزار و ٣٣٩ کەس لە تووشبووانیش لە ئاستی جیهان چاک بوونەتەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمریکا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، چین، ئێران، بەریتانیا، تورکیا، بەلجیکا، سویسرا، هۆڵەندا، کەنەدا و بەرازیل، ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین تووشبووی کۆرۆنایان تۆمارکردووە، هەروەها ئەمریکا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فەرەنسا و بەریتانیاش زیاترین گیانلەدەستدان بە کۆرۆنایان تۆمار کردووە.
ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بەمشێوەیەیە:
ئەمریکا: تووشبوون؛ ٥٠٢٨٧٦ گیانلەدەستدان؛ ١٨٧٤٧
ئیسپانیا: تووشبوون؛ ١٥٨٢٧٣ گیانلەدەستدان؛ ١٦٠٨١
ئیتاڵیا: تووشبوون؛ ١٤٧٥٧٧ گیانلەدەستدان؛ ١٨٨٤٩
فەرەنسا: تووشبوون؛ ١٢٤٨٦٩ گیانلەدەستدان؛ ١٣١٩٧
ئەڵمانیا: تووشبوون؛ ١٢٢١٧١ گیانلەدەستدان؛ ٢٧٣٦
چین: تووشبوون؛ ٨١٩٥٣ گیانلەدەستدان؛ ٣٣٣٩
بەریتانیا: تووشبوون؛ ٧٣٧٥٨ گیانلەدەستدان؛ ٨٩٥٨
ئێران: تووشبوون؛ ٦٨١٩٢ گیانلەدەستدان؛ ٤٢٣٢
تورکیا: تووشبوون؛ ٤٧٠٢٩ گیانلەدەستدان؛ ١٠٠٦
بەلجیکا: تووشبوون؛ ٢٦٦٦٧ گیانلەدەستدان؛ ٣٠١٩
سویسرا: تووشبوون؛ ٢٤٥٥١ گیانلەدەستدان؛ ١٠٠٢
هۆڵەندا: تووشبوون؛ ٢٣٠٩٧ گیانلەدەستدان؛ ٢٥١١
کەنەدا: تووشبوون؛ ٢٢١٤٨ گیانلەدەستدان؛ ٥٦٩
بەرازیل: تووشبوون؛ ١٩٩٤٣ گیانلەدەستدان؛ ١٠٧٦
پرتوگال: تووشبوون؛ ١٥٤٧٢ گیانلەدەستدان؛ ٤٣٥
نەمسا: تووشبوون؛ ١٣٦٥٠ گیانلەدەستدان؛ ٣١٩
ڕوسیا: تووشبوون؛ ١١٩١٧ گیانلەدەستدان؛ ٩٤
کۆریای باشور: تووشبوون؛ ١٠٤٥٠ گیانلەدەستدان؛ ٢٠٨
ئیسرائیل: تووشبوون؛ ١٠٤٨ گیانلەدەستدان؛ ٩٥
ک.س