تەقینەوەکەی پاریس ٢٤ قوربانی لێکەوتەوە

لە پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.


ئەمڕۆ لە نانەواخانەیەک لە پاریس پایتەختی فەرەنسا تەقینەوەیەک ڕوویدا و ٢٤ کەسی کردە قوربانی.

تەقینەوەکە بەهێز بووە و لە نانەواخانەیەک لە ناوچەی نۆیەم لە پاریس ڕوویداوە، تێیدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، کە دوانیان کارمەندی ئاگرکوژێنەوەن.

نانەواخانەکە بە تەواوی سوتاوە و زیان بەر بیناکانی دەوروبەریشی کەوتووە.

هێشتا هۆکاری تەقینەوەکە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام زانیارییە نافەرمییەکان دەڵێن، کە تەقینەوەکە بەهۆی تەقینەوەی بۆری غازەوە بووە لەناو نانەواخانەکە.

دوای ڕووداوەکە، ئێدوارد فیلیپ، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا و کریستۆف کاستانێل وەزیری ناوخۆی فەرەنسا و ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس چوونە شوێنەکە.


ک.ک