تەقینەوەیەکی بەهێز لە فەرەنسا ڕوویدا

تەقینەوەیەکی بەهێز پاریسی پایتەختی فەرەنسای هەژاند، زانیارییە سەرەتاییەکان باس لە برینداربوونی چەند کەسێک دەکەن.


ئەمڕۆ، تەقینەوەیەکی بەهێز پاریسی پایتەختی فەرەنسای هەژاند و میدیاکانی فەرەنسا باس لەوە دەکەن کە ئەو تەقینەوە لە نانەواخانەیەک ڕوویداوە و بیناکەی زیانێکی زۆری پێگەیشتووە و چەند کەسێکێش برینداری لێکەوتووەتەوە و دووکانەکانی دەورووبەری ئەو نانەواخانەیە سووتاون.

پۆلیسی فەرەنسا بە میدیاکانی فەرەنسای ڕاگەیاندووە، کە ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو تەقینەوەیە بە هۆی گاز بووبێت.

تا ئێستا ژمارەی قوربانییەکان بە فەرمیی بڵاونەکراوەتەوە.

 

ش.ف