تەقینەوەیەک لەناو کانە خەڵوزێک لە ئەڵمانیا ڕوویدا

دەزگا ڕاگەیاندنەكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە، كە تەقینەوەیەك لە كانێكی خەڵوز لە شاری توتشنتال بە دوری ١٥٠کم لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ڕووویداوە بەهۆیەوە ٣٠ کرێكار لەناو کانەکەدا گیریان خواردووە.


نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لەكانێكی خەڵوز لە ئەڵمانیا ڕوویدا و قوربانی لێکەوتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان ٣٠ كرێكار لەناو كانە خەڵوزەكەدا گیریان خواردوە و هەتا ئێستا ڕزگار نەکراون، هەروەها لانی كەم چوار كەس لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا برینداربوون.

د.ع