
تەقینەوەیەک لە هەولێر ڕوویدا
لە گەڕەکی زیلان سیتی لە شاری هەولێر لەناو حاویەیەکی زبڵ و خاشاک تەقینەوەیەک ڕوویدا و کارمەندێکی شارەوانی گیانی لەدەستدا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی زیلان سیتی لە هەولێر تەقیەوەیەک ڕوویدا و بە هۆیەوە کارمەندێکی شارەوانی بە ناسنامە بەنگلادیشی گیانی لەدەستداوە، دەنگۆی برینداربوونی کارمەندێکی دیکەی شارەوانیش هەیە.
سەبارەت بە زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی تەقینەوەکە و جۆری تەقینەوەکە، ڕۆژنیوز هەوڵیدا دەزگا ئەمنییەکان قسە بکەن، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبوون.
ک.ک