تەقینەوەیەک لە کابول ٦٣ کوژراو و ١٨٢ برینداری لێکەوتەوە

لە تەقینەوەیەکدا کە لەناو هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە کابوڵ ٦٣ کەس کوژراون و ١٨٢ کەسیش بریندار بوون.


شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک لە ناوچەی شەشەمی شاری کابولی پایتەختی ئەفغانساتن لە هۆڵی "هۆتیل شاری دوبەی" لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیرییدا تەقینەوەیەک ڕوویدا.

نوسرەت ڕەحیمی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان وتوویەتی: تەقینەوەکە لە ڕێگەی کەسێکی خۆکوژەوە ئەنجامدراوە و دوای ئەوەی چووەتە بەشی پیاوان خۆی تەقاندووەتەوە، زۆربەی قوربانییەکانیش پیاون و منداڵیشیان تێدایە.

تەقینەوەکە لە ناوچەیەکی شیعە نشینی شاری کابول ڕوویداوە و تا ئێستا کەس بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، تاڵیبانیش تەقینەوەکەی شەرمەزار کردووە.

جێگای ئاماژەیە،١٠ ڕۆژ لەمەوبەر تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری کابول و لەنزیک بنکەیەکی پۆلیس ڕوویدا کە بووە هۆی کوژرانی ١٨ کەس و برینداربوونی ١٥٠ کەسی دیکە، کە تاڵەبان بەرپرسیارەتیی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ گرت.

ئەمە لە کاتێک دایە کە ڕۆژی هەینی حافز ئەحمەدوڵا برای مەلا هەیبەتوڵا ڕێبەری تاڵیبان لە تەقینەوەیەک لە شاری کوێتەی پاکستان لە کاتی نوێژی هەینی کوژراوە.

ش.ف