تەقینەوەیەک لە کابول ٧ کوژراو و ٧ برینداری لێکەوتەوە

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان تەقێندرایەوە، ئەو تەقینەوەیە بووە هۆی کوژرانی حەوت کەس و برینداربوونی حەوت کەسی دیکە.


بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەک بە کاتی ئەفغانستان، تەقینەوەیەک لە ناوچەی ١٥ـەمی کابولی پایتەخت ڕوویدا و بە لانیکەمەوە ١٤ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

نوسرەتی ڕەحیمی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند: نزیکەی کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی بەیانی، تەقینەوەیەک لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی قەسیم لە ناوچەی ١٥ی شاری کابول ڕوویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لانیکەم حەوت کەس کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون، بەڵام لەوانەی ئامارەکە بەهۆی قورسی برینی هەندێک لە بریندارەکانەوە بگۆڕێت.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیە لە ئەستۆ نەگرتووە.

س.ح