تەندروستیی سلێمانی زانیاریی لەسەر نیشانەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی زانیاریی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و نیشانەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە بڵاودەکاتەوە.


تەواوی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی سلێمانی، کە ئەمشەو بڵاویکردەوە:

كۆرۆنا بریتیە لەكۆمەڵێك لەڤایرۆس و دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی مرۆڤ وئاژەڵ و حەوت جۆری هەیە.


لەئێستادا ئەو ڤایرۆسە لە چین و چەند وڵاتێكی دیكەی جیهان بڵاوبۆتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتۆتەوە و بەهەزارانی دیكەش تووشی ئەو نەخۆشیە بوون.


دیارترین نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتیە بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و هەناسەتوندی و دروستبوونی ئاوی لوت و هەوكردنی قوڕگ و كۆئەندامی هەناسە و كۆكەی وشك و پژمین و ئازاری پەلەكان و ماسولکەکان.


ش.ف