تەندروستی جیهانی: لەهەر٤٠چرکەیەک کەسێک خۆی دەکوژێت

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد لەسەرانسەری جیهان ساڵانە ٨٠٠هەزار کەس کۆتایی بەژیانی خۆیان دەهێنن، واتە لەهەر٤٠چرکەیەک کەسێک خۆی دەکوژێت.


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی(WHO) سەبارەت بە ڕۆژی ١٠ی٩ واتە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خۆکوشتن ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لەنێوان ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٦ دا ئاستی خۆکوشتنی جیهانی بەڕێژەی لەسەدا   ٩.٨کەمی کردووە.

ئەو ڕێکخراوە دەستنیشانی کردووە،لەوڵاتی ئەمریکا ڕێژەی خۆکوشتن لەسەدا ٦ بەرزبۆتەوە.

تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت:"سەرەڕای پێشکەوتنە جیهانیەکان بەڵام لەهەر٤٠ چرکەیەک مردنێک ڕوودەدات".

ب.ش