شەممە, 11 أبر 2020 – 09:03 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە کاتێکدا ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تادێت لە جیهان بەرزدەبێتەوە، هەندێک وڵاتی وەکو ئیسپانیا، ئیتاڵیا، دانیمارک و نەمسا باسی هەڵگرتنی سنووردارکردنی قەدەغەکان دەکەن، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش لەسەر ئەم بابەتە هۆشدارییداوە.
دوێنێ د. تێدرۆس گیبریسیوس، سکرێتری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا لە شاری جێنڤەوە خۆشحاڵی خۆی لە کەمبوونەوەی ئاماری تووشبووان لە هەندێک وڵات دەربڕی، بەڵام ڕایگەیاند: هەر چەشنە پەلەکردنێک لەهەڵگرتنی کەرەنتینەکان، دیسان لێشاوێکی مردن بە کۆرۆنا لەگەڵ خۆی دێنێت.
د. گیبریسیوس هەروەها ڕایگەیاند: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئێستادا هاوکاری دەوڵەتەکان دەکات تا پێکەوە باشتیرین ستراتیژی بۆ کەمکردنەوەی سنووردارکردنەکان بگرنەبەر، بەڵام هەڵگرتنی بەپەلەی سنووردارکردنەکان زۆر مەترسیدار دەبێت.
ک.س