جۆنسۆن: دۆخەکە خراپتر دەبێت

دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە نامەیەکدا ڕوو لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی داوایکردووە، لە ماڵەکانیان بمێننەوە چونکە دۆخەکە خراپتر دەبێت.


ئەمڕۆ بوریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەکەی خۆیدا لە کەرەنتینەدایە، نامەیەکی ئاراستەی خەڵکی وڵاتەکەی کرد.

جۆنسۆن لە نامەکەیدا نووسیویەتی: لە کارداین بۆ ئەوەی کەرەستەی پێویست دابین بکەین، هەرچی زیاتر پابەند یاساکان بین، ژیانێکی کەمتر لەدەست دەچێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

جۆنسۆن هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوەکە؛ "پێش ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە، ئەوەش دەزانین کە ئەم دۆخە خراپتر دەبێت"، ئەگەری ئەوەی سنووردارکردنەکان زیادتر بێت زۆرە، داواشی لە خەڵک کردووە کە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

س.ح