جۆن بۆڵتۆن: ئەگەر هەیە لێخۆشبوونە ئەتۆمیییەکانی ئێران هەڵبووەشێنینەوە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: سەرۆک کۆماری ئەمریکا خەریکی تاووتوێ کردنی لابردنی لێخۆشبوونە ئەتۆمییەکانی ئێرانە.


ئەمڕۆ جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەگەڵ ماڵپەڕی 'بریتبارت' قسەیکردووە ڕایگەیاندووە: سەرۆک کۆماری ئەمریکا خەریکی تاووتوێ کردنی لابردنی لێخۆشبوونە ئەتۆمییەکانی ئێرانە، ئەم بڕیارە دوای ئەوە درا، کە ئێران ڕێککەوتنەکەی پێشلکرد و حەسەن ڕۆحانی، هەڕەشەی کرد، کە بەهەر ڕێژەیەک بیانەوێت یۆرانیۆم دەپیتێنن.

جۆن بۆڵتۆن وتوویەتی: بەپێی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ئێران لە حەوت خاڵدا لێخۆشبوونی وەرگرتووە، کە ماوەیەک لەمەوبەر ٢ خاڵیان لەلایەن ئەمریکاوە هەڵوەشایەوە، لە ئێستادا ئەمریکا بە شێوەیەکی جدی خەریکی تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی ئەو خاڵە لێخۆشبوونانەیە، کە ماونەتەوە.

هەفتەی ڕابردوو ئێران ڕایگەیاند، کە ڕێژەی بەرهەمهێنان و پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکات، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەماوەی ڕابردودا وتی: بەهەر ڕێژەیەک بمانەوێت یۆرانیۆم دەپیتێنین، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و زۆربەی وڵاتان تەنانەت چین و ڕوسیاش سەرکۆنەی بڕیارەکەیانکرد.

د.ع