جیهادی ئیسلامی فەڵەستین: لە شەڕی ئێران و ئەمریکا بێلایەن دەبین

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاندووە، کە "ئێمە سوپا نیین و لە ئەگەری شەڕ لە ناوچەکە خۆمان غەرق ناکەین".


خالد بەتەش ئەندامی مەکەتەب سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تەلەفزیۆنێکی ئەمریکی-دا، تێڕوانی حزبەکەیانی لە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێراندا خستووەتە ڕوو.

خالد بەتەش ڕایگەیاندووە: "ئێمە سوپا نیین و لە هیچ پێکدادانێکی نێودەوڵەتی بەشدار نابین، بۆیە لە ئەگەری شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێرانیشدا خۆمان غەرق ناکەین".

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٧٠ بە پاڵپشتی خومەینی ڕێبەری پێشووی ئێران دامەزرا و تا ئێستاش لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، هەروەها لەلایەن ئەمریکا، یەکیتی ئەوروپا و ژاپۆن‌ـەوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.

س.ح