جێگری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە تارانە

شاندێکی بەریتانی بە سەرۆکایەتی ڕیچارد مۆر جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.


ئەمڕۆ ڕیچارد مۆر جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لەگەڵ شاندێکی سیاسی یاوەری بۆ تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

حەمید بەعیدی نەژاد، باڵیوزی ئێران لە بەریتانیا، لەسەر هەژماری تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە، ڕیچارد مۆر و شاندەکەی یاوەری بۆ تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی "بەرجام" ڕێککەوتنی ئەتۆمی، هەروەها تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی هەردوولا، گۆرانکارییە ناوچەیی و نیودەوڵەتییەکان لەگەڵ شاندێکی سیاسی سەردانی تارانیان کردووە.

بەڵام بەعیدی نەژاد، ئاماژەی بەوە نەداوە کە ئەو شاندە لەگەڵ کێی دادەنیشێت و تا کەی لەوێ دەبێت.

د.ع