حاكمی دوبەی و هاوسەرەكەی داوای جیابوونەوە لەدژی یەك تۆمار دەكەن

حاكمی دوبەی و شازادە هەیای هاوسەری لەدادگای لەندەن سكاڵایان لەدژی یەكتر تۆماركرد بەمەبەستی جیابوونەوە.


دادگا ڕۆژی دادبینییەكەی دیاری كرد و دادگاییەكە لە ڕۆژانی 30 و 31-7-2019 بەڕێوەدەچێت.

سەرەتای ئەم مانگە هەواڵی هەڵهاتنی شازادە هەیا، هاوسەری شێخ محەممەد بن رەشید ئال مەكتووم و كچ و كوڕێكی بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بڵاوبووەوە دواتر شازادە هەیا ئەڵمانیای جێهێشت و ڕووی كردە بەریتانیا.

 شازادە هەیا كچی شا حوسێن، پاشای پێشووی كۆچكردوی ئوردون و خوشكی شا عەبدوڵایە، هاوسەری شەشەمی شێخ محەممەد بن رەشید ئال مەكتووم، حاكمی دوبەی-یە.

د.ح