حوسییەکان بە مووشەک لە سعودییەیان دا

حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، کە بە مووشەک بنکەی سەربازیی دەمام لە سعودیەیان کردووەتە ئامانج.


دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ حوسییەکان دوو شوێنی سەربازییان لە شاری عەدەن لە باشوری وڵاتەکەیان کردە ئامانج و ٤٠ کوژراوی لێکەوتەوە، ڕایانگەیاند، هەر ئەمڕۆ لە هێرشێکی مووشەکی دیکەدا بنکەی سەربازیی نەمام لە سعودیەیان کردووەتە ئامانج.

تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرە-ی حوسییەکان ڕایگەیاندووە، کە بنکەیەکی سەربازییان بەناوی "دەمام" کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی سعودیە بە مووشەکێکی دوورمەودا کردووەتە ئامانج.

تا ئێستا کاربەدەستانی سعودیە لەسەر ئەو هێرشە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.

س.ح