حکومەتی ئیسرائیل متمانەی وەرگرت

دوای ساڵ و نیوێک کێمەکێش و سێ هەڵبژاردنی پەرلەمان، حکومەتی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ، متمانەی لە پەرلەمان وەرگرت.


ئەمڕۆ دوای سێ هەڵبژاردنی پەرلەمان (کنست)ی ئیسرائیل و ساڵو نیوێک کێشمەکێش لە نێوان دوو پارتی لیکود و شین و سپی، کابینەی نوێ حکومەتی هاوبەش متمانەی لە پەرلەمان وەرگرت و دەست بە کارەکانی دەکات.

بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی پارتی لیکود و بنی گانتز سەرۆکی پارتی شین و سپی کراوە، ناتانیاهۆ بۆ ماوەی ١٨ مانگ سەرۆک وەزیران دەبێت و دوای ئەو گانتز ئەو پۆستە بۆ ماوەی ١٨ مانگی دیکە وەر دەگرێت.

وەرگرتنی متمانە لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ وەزیرەکانی کابینەی نوێ، بە واتای دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ ئەو وڵاتەیە بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ.

س.ح