خۆپیشاندانەکان لە پاریس دەستیپێکردەوە

لە یەکەمین ساڵیادی دەستپێکردنی خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکانی فەرەنسا، لە مەیدانەکانی ناوەندی پاریسی پایتەخت خۆپیشاندانەکان دەستیپێکردەوە و پۆلیس هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران.


ئەمڕۆ یەک ساڵ بەسەر دەستپێکردنی خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکانی فەرنسا تێدەپەڕێت، لە ٥٤ـەمین هەفتەدا، خۆپیشاندەرانی هێلەک زەرد دیسان هاتنە سەر سەقام و داواکارییەکانیان دووبارە کردەوە.

لە کاتژمێرەکانی دەستپێکی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆدا، ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران بە ڕێپێوان چوونە سەر شەقامی"کەمەربەندی" شاری پاریس و ئەو شەقامەیان داخست.

بەپێی هەواڵێکی ڕادیۆی "فرانس ئینفۆ"، لە مەیدانەکانی ناوەندی شاری پاریس، پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردن بە خۆپیشاندەران، بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشی کردووەتە سەر خەڵک.

هەروەها لە مەیدانی "پۆرت دو شامپرە" و مەیدانی "ئیتالیا"، دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکان، لەو شوێنانە ئاڵۆزیی کەوتووەتەوە و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران دەستگیرکراون.

ش.ف