خۆپیشاندەرانی فەرەنسا پاشەکشەیان بە حکومەت کرد

حکومەتی فەرەنسا ڕایگەیاندووە بەرزکردنەوەی باج لەسەر سووتەمەنی کە بووبەهۆی خۆپێشاندان و توندوتیژیی لێکەوتەوە لە بوودجەی ساڵی داهاتوو دەسڕێتەوە.


لە دوای خۆپێشاندانەکانی هێلەک زەردەکان لە فەرەنسا چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئیدوارد فیلیپ سەرۆک وەزیری فەرەنسا تەنیا بەڵێنی دابوو ئەو باجە ڕابگرێت، بەڵام بە بەردەوامکردنی خۆپێساندانەکان و کوژرانی ٤ کەس لە ناڕازییان، حکومەت پاشەکشەی کرد و ئەو باجەی بەتەواوەتی هەڵگرت.

لە ١٧ی مانگی ڕابردووەوە، لە فەرەنسا خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی بڕیاری زیادکردنی باج لەسەر سووتەمەنییەکان دەستیپێکردووە، دواتر خۆپیشاندانەکان فراوانتر بوون و خۆپیشاندەرانی "هێلەک زەرد" بە گشتی دژی سیاسەتەکانی حکومەتی فەرەنسا و دابەزینی توانای دارایی خەڵک وەستانەوە، بەهۆی دروستبوونی توندوتیژییشەوە، سەدان خۆپیشاندەر و پۆلیس و هێزی ئەمنی بریندار بوون، ژمارەیەکی زۆریش لە خۆپیشاندەران دەستگیرکراون، چوار خۆپیشاندەریش بەهۆی توندوتیژییەکانی پۆلیسەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەرچەندە بڕیاری هەڵگرتنی باج لەلایەن حکومەتەوە دراوە، ئەو بڕیارەی فەرەنسا بەڵام نەیتوانی بێتە جێی ڕەزامەندی خۆپێشاندەران و ناڕازییانبەڵام خۆپیشاندەران بڕیاریان داوە لە خۆپیشاندان بەردەوام بن تا گەیشتن بە هەموو خواستەکانیان.

ش.ف