خەڵاتی "بوێری سیاسی" بەخشرایە سەڵاحەدین دەمیرتاش

یەکێتی نێودەوڵەتی داهاتوو، خەڵاتی "بوێری سیاسی" ٢٠١٩ی خۆی بەخشی بە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، کە ئێستا لە زیندانی دەوڵەتی تورکدایە.


خەڵاتی "بوێری سیاسی" ساڵی ٢٠١٩، لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی داهاتوو، بەخشرایە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، کە لە ٦ی تشرینى دووەمی ساڵی ٢٠١٦ـەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە زیندانی کراوە.

بەپێی تویتێکی سەزگین تانریکولو، مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکە ١٥ی ئەم مانگە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوەچووە و خەڵاتەکە لەلایەن باشاک دەمیرتاش هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە وەرگیراوە.

ک.س