خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە هاوبەشی درایە نادیە موراد

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئەمساڵ بە هاوبەشی درایە نادیە موراد، کچەکوردی ئێزدیی ڕزگاربوو لە چنگی داعش و چالاکوانی مافی مرۆڤ و هەروەها دەنیس مۆکویگی، پزیشکێکی خەڵکی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ.


هۆکاری پێشکەشکردنی ئەو خەڵاتە بە نادیە موراد و دەنیس مۆکویگی، هەوڵ و تێکۆشانیان بۆ نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی لە شەڕەکان دا بووە.

سەرۆکی کۆمیتەی نۆبڵ ڕایگەیاندووە، کە ئەو دوو کەسە ڕۆڵی گرنگیان هەبووە بۆ نەهێشتنی ئەو جۆرە تاوانانە.

س.ح