دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژانی تاریقی بەقاڵ دەرکرد

دادوەری دادگای سلێمانی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژانی تاریقی بەقاڵ دەکرد.


ئەمڕۆ لە دادگای تاوانەکان-ی سلێمانی دادگاییکردنی بکوژانی تاریقی بەقاڵ بەڕێوەچوو.

لە دەرئەنجامی دادگاییەکەدا دادوەر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ هەر سێ تاوانبارەکە دەرکرد.

تاریق ڕۆستەم ناسراو بەتاریقی بەقاڵ تەمەنی ٣٩ ساڵ و باوکی چوار منداڵ بوو، ڕۆژی ١٨/١١/٢٠١٨ لەلایەن سێ‌ كەسەوە ڕفێندرا، دوای چوار مانگ تەرمەكەی لە گەڕەكی قولەرەیسی لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە و بكوژانی دەستگیركران.

ش.ف