داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی تاجیکستانی گرتە ئەستۆ

گروپی چەتەکانی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر بنکەیەکی سنووری تاجیکستانی گرتە ئەستۆ، کە تێدا ١٧ کەس کوژران.


دوێنێ گروپی چەتەکانی داعش لە ڕێگەی تێلگرامی خۆیەوە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەی بۆسەر بنکەیەکی سنووری تاجیکستانی گرتە ئەستۆ.

کاتژمێر ٠٢:٠٠ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەمەی ڕابردوو، بنکەیەکی سنووریی لە ناوچەی ڕودەکی باشوری ڕۆژئاوای وڵاتی تاجیکستان کە ٥٠ کم لە شاری دوشەنبەی پایتەختەوە دوورە، لەلایەن گروپێکی ٢٠ کەسی چەکدارەوە، هێرشی کرایە سەر و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان ڕوویدا، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی تاجیکستان، ڕایگەیاند: ١٥ کەس لە هێرشبەرەکان کوژراون و پێنج کەسی دیکەشیان دەستگیرکراون، هەروەها سەربازێکی پاسەوانی سنوور و پۆلیسێکیش لەو پێکدادانە کوژراون.

ک.س