داواکارییەکان بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە و دەرهێنانی لە لیستی تیرۆر، ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند و بەشی هەرەزۆری داواکارییەکانیش، لە تورکیا، ئیتاڵیا، سویسرا و ئەڵمانیا بووە.
لە کاتژمێر ٨ی شەوی ڕابردووەوە، لەسەر تویتەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە، هەڵمەتێکی جیهانیی بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بە هاشتاگی #DelistPKKNoW دەستیپێکردووە و هەڵمەتەکە بەردەوامە.
تەنیا لە تویتەر زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس بەشداریی هەڵمەتەکەیان کردووە و لە تورکیا، ئیتاڵیا، سویسرا و ئەڵمانیا لە ڕیزبەندی یەکەمدایە، لە بەلجیکا لە ڕیزبەندیی سێیەم و لە بەریتانیاش لە ڕزی پێنجەمدایە.
هەڵمەتەکە لەلایەن ئەنجومەنی دیجیتاڵ میدیای كوردستانەوە بە دروشمی “پەكەكە گەلە، گەلیش قەدەغە ناكرێت” دەستیپێکردووە و بانگەوازیی لە هەموو كەسێكی ئازادییخواز و وڵاتپارێز كراوە، بەشداریی لەو هەڵمەتەدا بكەن.
ش.ف