ده‌ستڕێژی‌ گوللـه‌ له ‌دوو برا کرا ‌و یه‌كێكیان کوژرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنووری شارەدێی بازیان دەستڕێژی گوللـە لە دوو برا کراوە و له‌ئه‌نجامدا یه‌كێكیان گیانی‌ له‌ده‌ستداوە و ئه‌وه‌ی‌ دیكه‌شیان برینداربووە.


بەگوێرە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی‌ ته‌یناڵی‌ سه‌ر به شارەدێی بازیان-ی سەر بە شاری سلێمانی، ده‌سترێژی‌ گوللـه‌ له‌ دوو برا كراوە.

له ‌ئه‌نجامدا یه‌كێكیان بەناوی‌ (س،ت،ح)ی ته‌مه‌ن‌ ٣٥ ساڵه ‌گیانی‌ له‌ده‌ستداوە و ئه‌وه‌ی‌ دیكه‌شیان بەناوی (س،ت،ح)ی ته‌مه‌ن‌ ٢٥ ساڵ برینداربووە.

پاش گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس و تیمەکانی بەڵگەی تاوان بە شوێنی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکرد و ته‌رمی‌ كوژراوه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ریی‌ سلێمانی‌ كراو برینداره‌كه‌ش گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌.

له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیانه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كرایه‌وه ‌و به‌بڕیاری‌ دادوەر فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ركرا.

بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز ڕۆژانە لەگەڵ ڕووداوەکان لای خۆی تۆماریکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئەمڕۆ، ٢١٢ کەس لە هەردوو ڕەگەز لە باشوری کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووە، ئەمە بێجگە لەو کوشتنانەی، کە بەهۆی کردەوەی تیرۆریستییەوە ڕوودەدەن و ئەوانەی کە بە ڕۆژنیوز نەگەیشتوون.

ب.ل