دوای ئەمریکا بەریتانیاش هێزی تایبەتی ڕەوانەی کەنداو کرد

بە مەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران بەریتانیا بەشێوەی نهێنی هێزی تایبەتی ڕەوانەی کەنداو کردوە.


ڕۆژنامەی دیلی ئێکسپرێسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، حکومەتی بەریتانیا ژمارەیەک لە هێزەکانی تایبەتی خۆی بە شێوەیەکی نهێنی بۆ هاوکاری سوپای ئەمریکا بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران ناردووەتە ناوچەی کەنداو.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە هێزەکەی بەریتانیا گەیشتوونەتە هێزەکانی ئەمریکا لەسەر کەشتییە جەنگییەکان بۆ ئەوەی بەشداری لە پاراستنی کەشتییەکان بکەن بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران.

ڕۆژنامەکە هەرچەند باسی لە ژمارەی ئەو هێزە تایبەتانە نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەداوە کە هێزەکانی بەریتانیا بە دوو گروپ ڕەوانەی کەنداو کراون.

 

ک.س