دووپێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و پێشمەرگەیەکیش بریندارە

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا، دوو پێشمەرگە گیانیان لە دەستدا و پێشمەرگەیەکیش بریندارە.


ئەمشەو، له سنووری شارەدێی ئاوەسپیی سەر بەشارۆچکەی کفری لە ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە، مەسعود ڕەحمان، لەدایک ساڵی ۱۹۹٨ و دانیشتووی شارەدێی جەبارە و مستەفا عەزیز وەلی لەدایک بووی ۱۹۹٤ دانیشتووی شارۆچکەی خانەقین گیانیان لەدەستدا.

بەوتەی، موقەدەم عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕووداوەکە لەنزیک گوندی سپی سەر بووە و ئەوانەشی لە ئۆتومبیلەکەدا بوون پێشمەرگە بوون لە دەوامەوە گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە و بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ کراوە.

د.ع