دوو تەقینەوەی خۆکوژیی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە پایتەختی تونس ڕوویاندا و بەهۆیانەوە پۆلیسێک کوژراو هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.


کاتژمێرێک پێش ئێستا دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە پایتەختی تونس ڕوویاندا و تەقینەوەی یەکەم خۆکوژەکە خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسدا تەقاندەوە و لە تەقینەوەی دووەمیشدا خۆکوژەکە خۆی لە بەردەم بنکەی پۆلیس تەقاندەوە.  

لە ئەنجامی تەقینەوەی یەکەم، پۆلیسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون کە دووانیان پۆلیسن، لە تەقینەوەی دووەمیش چوار کەس برینداربوون.

تا ئێستاش هیچ گروپێک بەرپرسیارەتی ئەو دوو هێرشەی لەئەستۆ نەگرتووە.

ک.س