دووشەممە, 1 يون 2020 – 14:55 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ تورکی مالکی، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی باسی لەوەکرد کە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن حوسییەکانەوە ئاراستەی ناوچەی مەدەنی نشینی ‘خەمیس مەشیت’ لە سعودیە کرابوونە ئامانج و خراونەتە خوارەوە.
مالکی ڕایگەیاند: چەکدارەکانی حوسی بە ئاراستەکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و مووشەکەکانی دروستکراوی ئێران بەرە و ناوچە مەدەنییەکان، بە ئاشکرا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشلدەکەن، ئەم کارانە گیانی سەدان هاوڵاتیی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە.
ک.س