دوو فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکا کەوتنە خوارەوە

دوو فڕۆکەی سەربازیی هێزی دەریایی ئەمریکا لەنزیک ژاپۆن بەریەک کەوتن و کەوتنە خوارەوە.


سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە دوو فڕۆکە لە بارەگای سەربازیی لاواکوونی ژاپون هەستاون، لە کاتی ئەنجامدانی ئوپەراسیون بەریەککەوتوون و کەوتوونەتە خوارەوە، هەروەها ڕایگەیاندووە دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکان کاری ڕزگارکردن دەستیپێکردووە.

ش.ف