KURDÎ
العربية
ئەرشیف
هه‌ینی, نیسان 16, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

دوێنێ نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا چییان بە ئەردۆغان وت؟

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
07/04/2021 - 9:44:05 am
لەناو جيهان
0 0
A A
دوێنێ نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا چییان بە ئەردۆغان وت؟
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

یەکێتی ئەوروپا نیگەرانییەکانی خۆی بەرامبەر مافی مرۆڤ گەیاندە ئەردۆغان و داوایان کرد، تورکیا هاوبەشێکی ڕاستەقینە بێت لەگەڵ ئەوروپا و دۆسیەی دەستوەردانەکانی ئەنقەرە لە کاروباری وڵاتان و هێشتنەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤالایان لە زیندان بەبیرهێنایەوە.

لە میانی سەردانیان بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، هەریەک لە شارل مارشاڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا و ئۆرسۆلا ڤۆ دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا نیگەرانییەکانی یەکێتی ئەوروپایان لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ گەیاندە ئەردۆغان.

هەریەک لە مارشاڵ و ڤۆن دێر لاین جگە لە دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان بۆ تورکیا، جەختیان لە گرنگی هاوبەشی نێوان هەردوولا کردەوە، ئەوەش دوای ساڵێک لە ئاڵۆزیی زۆری نێوانیان دێت لەسەر چەند پرسێک، لە بەرامبەریشدا بەرپرسانی تورکیا بۆ چارەسەرکردنی بابەتە هەستیارەکان، داوای دیالۆگیان لەگەڵ ئەوروپییەکان دووپاتکردەوە، بە تایبەت ململانێی دەریایی لەگەڵ یۆنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆڵی ئەنقەرە لە سوریا و لیبیا، هەروەها بەمدواییانه له هەرێمی ئارتساخی ئەرمینیا.

مارشاڵ داوای لە ئەردۆغان کرد، هاوبەشێکی ڕاستەقینە بێت لەگەڵ ئەوروپا و حکومەتەکەی ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت، ئەوەشی بە بنەمای پەیوەندی باش لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا گرێدا، لای خۆشیەوە ڤۆن دێر لاین نیگەرانی قوڵی ئەوروپای سەبارەت بە کشانەوەی تورکیا لە ڕێککەوتننامەی ئەستەنبوڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتوتیژی دژ بە ژنان نیشانداو بە ئاماژەیەکی خراپ وەسفی کرد.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا هەروەها دۆسیەی عوسمان کاڤالا خێرخوا و بازرگانی بەنێوبانگی تورکیا و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی بەبیر ئەردۆغان هێنایەوە کە لە زیندان ڕاگیراون و دووپاتیکردەوە کە دۆسیەی مافی مرۆڤ مایەی گفتوگۆ نییە.

ڤۆن دێر لاین جەختی لەوەش کردەوە کە ئەنقەرە وەک “هاوبەشێکی گرنگ” لە یەکێتی ئەوروپا دەمێنێتەوە و جەختی لە ڕۆڵی تورکیا کردەوە لە وەرگرتنی پەنابەران و بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا بۆ وەڵامدانەوەی پێویستی پەنابەران لەلایەن ئەنقەرەوە.

داواشیکرد ئەنقەرە هەنگاوی باوەڕپێکراو و هەوڵی بەردەوام بنێت بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپا، لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژەیان بە چاودێری ئەورپا کرد لەسەر هەڵسوکەوتەکانی ئەنقەرە و مانگی حوزەیرانیان وەک مۆڵەتێک لە بەردەم ئەردۆغان دیاریکرد بۆ هەڵگرتنی سزاکان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەوروپا لەگەڵ تورکیا.

هەروەها داوایان کرد، ئەردۆغان هەنگاوی ڕاستەقینە بنێت بۆ سەلماندنی نیازی هێوربوونەوە لەگەڵ ئەوروپا، بە تایبەت لە پەیوەندی بە جیاوازییەکانی لەگەڵ یۆنان و قوبرس، کشاندنەوەی سەربازەکانی لە لیبیا و ڕێز گرتن لە مافە بنەڕەتییەکانی وڵاتەکەی.

ڤۆن دێر لاین
ڤۆن دێر لاین

ڤۆن دێر لاین وتیشی، دەیانەوێت لە داهاتوودا پێکەوە بەرەو پەیوەندی باشتر بڕۆن لەگەڵ تورکیا، بەڵام هێشتا لە سەرەتای ڕێگاکەدان و بەمزووانە ئەوە ڕوونادات، دووپاتیشیکردەوە، هەفتە و مانگەکانی دواتر نیشانی دەدات کە ڕەنگە ئەوان چی بەدەست بهێنن.

لای خۆیەوە، ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، گفتوگۆکە لە کەشوهەوایەکی ئەرێنیدا ئەنجام دراوە، ئاشکراشیکرد، ئەردۆغان بە ڤۆن دێرلاینی وتووە، تورکیا وێنای پەیوەندییەکانی داهاتووی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەکات و ئەنقەرە هێشتا بە دوای ئەندامێتی تەواوی یەکێتی ئەوروپاوەیە.

ی. ک

دواتر

کۆماندۆکانی ئیسرائیل کەشتییەکی سوپای پاسدارانیان کردە ئامانج

پێشتر

کشانەوەی دەوڵەتی تورک لە ڕێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ شەرمەزارکرا

بابەتی پەیوەندیدار

ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ڕووسیادا سەپاند

ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ڕووسیادا سەپاند

15 نیسان 2021
ناتۆ: لەگەڵ ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکشێینەوە

ناتۆ: لەگەڵ ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکشێینەوە

15 نیسان 2021

تروئیکای ئەوروپا: پیتاندنی یورانیۆم هەنگاوێکە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم

رۆیتەرز: بایدن ئامادەیە بۆ واژۆکردنی مامەڵەی فرۆشتنی F-35 بە ئیمارات

دوای ئابڕوچوونەکەی ئەنقەرە ڤۆن دێر لاین هۆشداری دەداتە میشێل

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تورکیا دەخاتە ناو لیستی ڕەشی تاوانی جەنگەوە

پێشتر
کشانەوەی دەوڵەتی تورک لە ڕێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ شەرمەزارکرا

کشانەوەی دەوڵەتی تورک لە ڕێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ شەرمەزارکرا

زۆرترین خوێندراو

دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە

دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە

14 نیسان 2021

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی بێنێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا، دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی...

وردەکاری کوشتنی ژنێکی گەنج لەلایەن باوکییەوە

وردەکاری کوشتنی ژنێکی گەنج لەلایەن باوکییەوە

15 نیسان 2021

پۆلیس لە هەبوونی تەرمی ژنێک لە لێواری زێی بچووک ئاگادار دەکرێتەوە و دەچنە شوێنی رووداوەکە و دەبینن خنکاوە، پاش ماوەیەکی...

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مستەفا کازمی لە بەغدا

دیوی پشتەوەی مانۆڕی دیپلۆماسیی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا

15 نیسان 2021

ئاماژەکان لەسەر سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا ئەوە دەڵێن، کە بارزانی پەیامێکی جیاوازیی پەدەکەی بە عێراقییەکان گەیاندووە، کە دەیەوێت بگەڕێتەوە...

دۆلار

دۆلار دابەزی

15 نیسان 2021

ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی. دوێنێ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمڕۆ...

مەزڵوم عەبدی،-فەرماندەی قەسەده

مەزڵوم عەبدی پەیامێكی بڵاوكردەوە

14 نیسان 2021

مەزڵوم عەبدی، ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی ئێزدییەكان بنەمای پێكەوە ژیانە لەسەرانسەری سوریایە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات – قەسەدە، بەبۆنەی...

هێزێکی سەربازی ڕوسیا

دوای کشانەوەیان هێزەکانی ڕوسیا گەڕانەوە بۆ شەهبا

14 نیسان 2021

دوای ئەوەی دوێنێ هێزەکانی ڕوسیا، لە خاڵەکانی خۆیان لە شەهبا کشانەوە، ئەمڕۆ گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان. یەکینەکانی ڕوسیا کە دوێنێ لە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke