دیمەنی چالاکی گەریلا لە ئامێدی

فەرماندەیی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندڕەمۆ دیمەنی چالاکی کانی ماسی بڵاوکردەوە، کە شەش سەربازی تورک کوژرابوون.


فەرماندەیی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندڕەمۆ دیمەنی چالاکی کانی ماسی بڵاوکردەوە کە شەش سەربازی تورک کوژرابوون.

لە ڕاگەیەنراوی فەرماندەییدا هاتووە:

"١٩ی ئازار کاتژمێر ١٨:٠٠ یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندکرەمۆ لە ناوچەی ئامێدی شاری دهۆکی باشوری کوردستان، لەدژی قەڕەقۆڵی کانی ماسی کە سوپای تورکی تێدایە، چالاکی ئەنجامدا، یەکینەکانمان هێرشیان کردە سەر چادر، سەنگەر و پەناگاکانی ناو قەڕەقۆڵەکە و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٦ سەرباز کوژران و ٤ سەربازیش بریندار بوون.

ئەم چالاکیە وەک وەڵامێک بوو لەدژی ئەو هێرشانەی لەدژی ڕۆلە ئێزدیەکانمان لە شەنگال ئەنجام دەدرێت، دەوڵەتی داگیرکەری و فاشیستی تورک تا هێرشەکانی لەدژی خەڵکی مەدەنی وەک شەنگال بەردەوام بکات، یەکینەکانمان وڵامیان دەدەنەوە و چالاکی بەم شێوەیە ئەنجام دەدەن.

د.ع