دیوانی دادی ئه‌وروپا دانیشتنێکی لەبارەی دۆسیەی پەکەکە و لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ ئەنجامدا و تێیدا پارێزەری پەکەکە داوای پێداچوونەوەی بە دۆسیەی پەکەکە و دەرهێنانی لە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا کرد.
ئەمڕۆ دیوانی دادی ئه‌وروپا دانیشتنێکی دیکەی لەبارەی دۆسیەی پەکەکە و دانانی په‌كه‌كه له ‘لیستی رێكخراوه تیرۆیستییه‌كان’ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا، له دیوانی دادی ئه‌وروپا له لوكسه‌مبورگ ئه‌نجامدا.
له دیوانی داد په‌یوه‌ست به په‌كه‌كه سێ دۆسیه تاوتوێ ده‌كرێن، دیوان لیسته‌كانی نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ی پوچه‌ڵ كردبووه‌وه، ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپاش دژی بڕیاره‌كه وه‌ستابووه‌وه، له دژی لیسته‌كانی نیچوان ٢٠١٨ و ٢٠٢٠یش په‌كه‌كه سکاڵای تۆمارکردبوو، دادگا هه‌ردوو دۆسیه‌یه‌كه‌ی كردبووه یه‌ك دۆسیه، دانیشتنی یه‌كه‌م له ٣١ ی ئادار ئه‌نجامدرابوو.
به هه‌مان پاساو په‌كه‌كه له لیسته‌كه‌دا سه‌رله‌نوێ دانرابووه‌وه، كه لیسته‌كه شه‌ش مانگ جارێك نوێده‌كرێتەوه، دۆسیه‌كه لیسته‌كانی ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١یش ده‌گرێته‌وه.
پارێزه‌ری هۆڵندی تامارا بوروما کە نوێنەرایەتیی پەکەکەی دەکرد لە دانیشتنەکەدا، به سه‌دان نموونەی بۆردوومانەکانی ده‌وڵه‌تی توركی به بیرهێنایه‌وه و باسی له‌وه‌كرد، كه په‌كه‌كه هێرشی نه‌كردووه‌ته سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان و به پێی پێوانه‌كان وه‌ڵامی هێرشه سه‌ربازییه‌كانی داوه‌ته‌وه، هاوکات ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر كۆنسه‌ی ئه‌وروپا ده‌ربڕی كه ئه‌و چالاكییانه‌ی وه‌ك ‘چالاكی تیرۆر’ لەقەڵەمداوە.
پارێزه‌ر بوروما رایگه‌یاند، كه زۆرینه‌ی به‌ڵگه‌كان كه ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا پێشكه‌شی ده‌كات، پشتیان به‌وانه‌ی پێنج ساڵ پێش ئێستا به‌ستووه و ئه‌وانه‌ی تازه ناگرنه‌وه، بوروما ئەو تۆمەتەشی ڕەتکردەوە کە په‌كه‌كه له ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا ‘چالاكی تیرۆریستی’ ئەنجامدابێت.
پارێزەرە هۆڵەندییەکە بوروما رایگه‌یاند، كه دانانی په‌كه‌كه له لیسته‌كه‌دا وه‌ك ئامێری گوشار و سته‌م له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی سیاسی كورد به‌كارده‌هێنرێت و كاریگه‌ری سەخت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان داده‌نێت، وتیشی: دانانی په‌كه‌كه له لیسته‌كه‌دا له هه‌مان كاتدا بێ سزا قوتاربوونی ده‌وڵه‌تی توركه.
ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا له پارێزنامه‌ی خۆیدا هه‌ندێك چالاكی ساڵانی ڕابردووی په‌كه‌كه‌ی دووباره باس كرده‌وه، ته‌واوی نمونه‌كان بریتی بوون له چالاكی له دژی ئامانجه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا چالاكییه‌كی په‌كه‌كه‌ی به درۆن له به‌رامبه‌ر ئامانجێكی سه‌ربازی وه‌ك پاساو نیشاندا.
دوای به‌رگریی له‌خۆكردنی په‌كه‌كه و ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا ده‌سته‌ی دادگای پرسیاری له لایه‌نه‌كان كرد، پرسیاری لە ده‌سته‌ی دادگا كرد، كه بۆچی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا به پاساوی په‌كه‌كه رێكخراوه‌كانی تری وه‌ك كاده‌ك و كۆنگره‌ی گه‌لی كردووه‌ته ئامانج؟
پارێزه‌ر تامارا بوروماش ڕایگه‌یاند، كه كاده‌ک چیتر بوونی نییه، كۆنگره‌ی گه‌لیش نابێت وه‌ك په‌كه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنرێت، بوروما ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كۆنگره‌ی گه‌ل بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه، نابێت وه‌ك په‌كه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنرێت، ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپاش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه په‌كه‌كه و كۆنگره‌ی گه‌ل یه‌كێكن.
پارێزه‌ران باسیان له‌وه‌كرد كه په‌كه‌كه به هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا له ساڵی ٢٠٠١ خراوەتە لیستی تیرۆروە، ئه‌مڕۆش به‌ریتانیا ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا نییه و پێویسته ئه‌و دۆخه به قوڵی هه‌ڵبسه‌نگێنرێته‌وه.
دادوه‌ر پرسیاری له نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا كرد له باره‌ی چالاكی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان له به‌رامبه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربازی تورك و داوای كرد كه زانیارییەکان ئاشكرا بكات، كه ئایا ئه‌و چالاكییە به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له لیسته‌كه‌دا بهێڵرێته‌وه یان نا؟ ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپاش باسی له‌وه‌كر كه گرنگ نییه كه ئه‌و زانیارییه له كوێوه هاتووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، كه ئه‌وان به سه‌ربه‌خۆیی بڕیار ده‌ده‌ن، ئه‌و كاته ده‌بێت زیاتر وریا بن.
ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا وه‌ك دوا قسه باسی هیچی نه‌كردبوو، ده‌سته‌ی دادگاش كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا، نازانرێت كه بڕیاره‌كه‌ی چ كاتێك ده‌رده‌چێت.
له دیوانی دادی ئه‌وروپا چه‌ندین دۆسیه له باره‌ی په‌كه‌كه‌وه بوونیان هه‌یه. دیوانی داد له كۆتایی ساڵی ٢٠١٨ به هۆی ئه‌وه‌ی پاساوه‌كانی هێشتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆری به كه‌م و ناپێویست زانیبوو لیسته‌كانی نێوان سالانی ٢٠١٤-٢٠١٧ ی پووچه‌ڵ كردبووه‌وه.
دادگا به‌ڵگه‌كانی دانانی په‌كه‌كه‌ی له لیسته‌كه‌دا به ‘كه‌م’ ناوبردبوو باسی له‌وه‌كردبوو، كه ناكرێت كه به‌و پاساوانه‌وه له لیسته‌كه‌دا بمێنێته‌وه.
به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وروپا تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌دابوو، دوای ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا له ساڵی ٢٠١٨‌دا بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له لیسته‌كه‌دا بهێڵرێته‌وه، جارێكی تر داواكاری پێشكه‌ش كردبوو و په‌كه‌كه‌ی به هه‌مان ئه‌و به‌ڵگانه له ٩ی كانونی دووه‌می ٢٠١٨ دیسان خستبووه‌وه ناو لیسته‌كه، كوردانیش هه‌مان ساڵ له ٧ی ئاداردا له به‌رامبه‌ر لیسته‌كه‌دا دۆسیه‌ی نوێیان كردبوه‌وه.
تانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا له به‌رامبه‌ر بڕیاری پێشوو و دۆسیه‌ی له دژی لیستی نوێ كرانه یه‌ك و دانیشتنی پێشوو له ٣١ی ئاداری ٢٠٢٢ دا ئه‌نجامدرابوو.
دیوانی داد له دانیشتنی ٣١ ی ئادار ره‌خنه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا گرتبوو به‌و پێیه‌ی سه‌رباری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیسته‌كانی پێشوو، به هه‌مان ئەو به‌ڵگانه‌وه كه كۆپی كرابوو به‌رگریی كردبوو.
ب.ل